لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی لە شارەکانی سەراوڵەی سەر بە ئوستانی ئیلام، سەقز و شاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە لە نێوانیاندا لاوێکی ١٥ ساڵ تەمەن بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، ئەو مێرمنداڵەی خەڵکی ئیلام بە هۆکارێکی نادیار لە ڕێگەی خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، “حامید حەسەنی” خەڵکی شابادی ئوستانی کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو لاوی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “سەلام ئیبراهیمی و وەفا ئەلیاسی” بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.