کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی ٥٢ به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی بادینانی هه‌رێمی كوردستان

مانگرتن له‌ خواردنی ٥٢ به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی بادینانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ٥٢ به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی بادینان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووسیان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی “شیلادزێ” بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار مانگرتن له‌ خواردنیان ڕاگه‌یاند.

له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ هاتوو: ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی بادینان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی “شیلادزێ” مان ده‌گرین له‌خواردن. ئێمه‌ به‌ دوور له‌ یاساكانی مافی مرۆڤ و به‌ شێوه‌ی نایاسایی و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕا و هزری خۆمان ڕاگه‌یاندووه‌ و له‌گه‌ڵ داگیركردنی وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه‌ دژایه‌تیمان كردووه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و سزاده‌درێین. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: له‌ ته‌واوی به‌ندركراوانی سیراسی داواكارین له‌ ژێر ناوی “یان مه‌رگ یان ژیان” درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان بده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌نووسمان دیاری ده‌كرێت.