ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له مه‌عده‌نێكی “به‌ردی خه‌ڵۆز” له ئوستانی “گانسوو” له باكووری ڕۆژئاوای چین، لانیكه‌م ١٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی چین، له كاتێكدا كرێكارانی مه‌عده‌ن سه‌رقاڵی كاری ڕۆژانه‌یان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و مه‌عده‌نه بوون، كێوه‌كه ڕووخا و كۆمه‌ڵێك له كرێكاران له ژێر دار وبهردا گیریان خوارد. پاش هاتنی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، ته‌رمی ١٠ كرێكاریان هێنایه ده‌ره‌وه و حه‌وت كرێكاری برینداریش ڕاگوێزری نه‌خۆشخانه كران. جێگای ئاماژه‌یه كه وڵاتی چین دووهه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره‌ی به‌ردی خهڵۆزه له جیهان و ساڵانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌یان كرێكار تووشی ڕووداوی كار ده‌بن.