ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ناشاره‌زابوون له مه‌له‌كردن و كه‌وتنه ناو ئاوی ڕووباره‌وه ٥ كه‌سی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، پیرانشار، سه‌ڵماس، سه‌قز و میاندواو گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێنج كه‌سه له به‌نداوی چراوه‌یسی شاری سه‌قز، چۆمی “دهرهبكه“ی سه‌ر به شاری پیرانشار، چۆمی گوگجلوو و رووباری جەغەتووی سه‌ر به شاری میاندواو به‌هۆی مه‌ڵه‌كردن یان كه‌وتنه ناو ئاو خنكاون. جێگای ئاماژه‌یه به‌هۆی گه‌رمبوونی كه‌ش و هه‌وا له وه‌رزی هاویندا، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش ڕووده‌كه‌نه به‌نداو و ڕۆباره‌كان و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا به‌هۆی ناشاره‌زابوون له مه‌له‌كردن و یان وه‌ستانی دڵ كاره‌ساتی گیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.