دانیشتوویهكی شاری بانه بە ناوی “ئەمیر ساڵحی” تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، لە سنووری هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو خەڵکی گوندی “بلەکێ“ی سەر بە شاری بانە بووه كه لە ناوچهی شارباژێری سەر بە ئوستانی سلێمانی سەرقاڵی باخداری بووە و لە کوێستانی سەر سنووری “کانروێ“ بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە. شایانی باسە مانگی گەلاوێژی ساڵی پاریش كهسێكی دیكهی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئیبراهیم بەهرەمەند” تەمەن ٣٩ ساڵ لە سنووری شاری پێنجوێن لە کاتێکدا خەریکی شوانی بوو بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.