کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ ئوستانه‌كانی ئیلام و كوردستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانه‌كانی ئیلام و كوردستان ڕایانگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ وایرۆسی كۆرۆنا تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و داوایان له‌ هاووڵاتییان كرد ڕێكاره‌كانی پێشگیری بگرنه‌به‌ر.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی تووشبووان له‌ پارێزگای ئیلام بۆ ٧٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها له‌ ئۆستانی كوردستانیش به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراوه‌ی بێهداشت و ده‌رمان هۆشدارییان داوه‌ته‌ خه‌ڵك كه‌ ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربێنن و به‌ساڵاچووان له‌ هاتووچۆی غه‌یره‌ زه‌روور له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان خۆبپارێزن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٥٨ كه‌س له‌ ئۆستانی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون كه‌ ٣٢ كه‌سیان به‌سته‌ری كراون و ٥ كه‌سیان له‌ئای.سی.یووله‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی كارمه‌ندانی زانكۆی كالیفۆڕنیا له‌ ئه‌مریكا

-

په‌روه‌نده‌سازی بۆ ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج بۆ شوێنێكی نادیار

-

كاردانه‌وه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ڕه‌ئیسی

-

مانگرتنی كرێكارانی پیمانی شاغڵ له‌ عه‌سه‌لوویه‌

-

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك به‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ شنۆ

-