کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌دارستانه‌كانی ئۆرووپا

درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی ئۆرووپا 4

له‌ درێژه‌ی ئاگرگه‌وتنه‌وه‌ له‌ جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی ئۆرووپا، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی یۆنان ڕایانگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ تا نزیكیئاتێنگه‌یشتووه و دانیشووانی چوار ناوچه‌ ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه‌ و نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش به‌هۆی نزیكی به‌ ئاگره‌كه‌وه‌ چۆڵكراوه‌. له‌ وڵاتی ئیسپانیاش هه‌زاران هێكتار دارستان سووتاون و لهبه‌ریتانیاش ٤١ ماڵ سووتاون و خه‌ڵكێكی زۆر ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌.

به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی یۆنان فه‌رمانی چۆڵكرانی چوار ناچه‌یدارفی،ئانتۆسا،دیوونیوداسامارییان داوه‌ و به‌ به‌شێكی زۆر له‌ دانیشتووانیئاتێنڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان ببێت به‌ زۆترین كات ماڵه‌كانیان به‌جێ بێڵن و خۆیان بگه‌یننه‌ ناوچه‌ ئه‌منه‌كان. له‌ فه‌ڕانسه‌ و ئیسپانیاش ٢٠ هزار هێكتار له‌ جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كان سووتاون و خه‌ڵكێكی زۆر ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه.‌ به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ سه‌دان هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ و به‌ ده‌یان فڕۆكه‌ و هێلیكۆپتر سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی گژه‌ی ڕه‌شه‌باوه‌ نه‌یانتوانیوه‌ئاگره‌كه‌ كونتڕۆڵ بكه‌ن.