ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیە فەرمانی بە بەشێک لە میلیشیاکانی لە وڵاتی سووریە کردووە کە بەشێک لە هێزەکانیان بەمەبەستی شەڕ لە گەڵ گەریلاکانی پەکەکە ڕەوانەی باشووری کوردستان بکەن.
بەپێی چەند بەڵگەیەک کە هەسەدە دەستی بەسەردا گرتووە، دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی تورکیە ناسراو بە میت، فەرمانی بە گروپێکی چەکدار بەناوی سوپای نیشتیمانیی سووریە کردووە کە خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکێکی سەربازی بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە ئامادە بکات. جێگای ئاماژەیە چەند گروپێک لە میلیشیاکانی دەوڵەتی تورکیە بە ناوی “ئەحرای شەرقیە، سوڵتان موراد و سولەیمان شا ژمارەیەک لە چەکدارەکانیان بە مەبەستی ڕاهێنانی سەربازی بۆ ئەو ئەرکەی کە فەرمانیان پێ کراوە ڕەوانەی بارەگایەک لە شاری کلس کردووە.