ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ بەشێک لە موعەلیمانی زانکۆى سلێمانى هاوکات لەگەڵ کارمەندانی وەزارەتى شارەوانى و خوێندنى باڵاى ناوچەی گەرمیانی سەر بە ئوستانی سلێمانی، بەهۆى پێنەدانى حقووقی مانگى پێنج کۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی سەرجەم مافەداراییەکان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، چەند مانگێکە بەبیانووى نەبوونى پارە لە بانکەکانى سنوورى سلێمانى حقووپی بەشێک لە کارمەندانی ئیدارەکان دوا دەکەوێت و بەو بۆنەوە لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو ئوستانە چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەلایەن کامەندانەوە بەڕێوەچووە.