ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، له شاری “پاناماسیتی” پایته‌ختی پاناما خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران شه‌قامه‌كانی پایته‌ختیان داخست و دژبه ده‌وڵه‌تی پاناما دروشمیان وته‌وه. هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تی پاناما ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی واژۆ كردبوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و بۆ جارێكی دیكه خۆپێشانده‌ران ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی ژیانن.