کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ كوڕان و كچان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌

ملحق شدن جوانان انقلابی کردستان

ملحق شدن جوانان انقلابی کردستان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ لایه‌ن ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و هه‌روه‌ها دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سلێمانی، ڕێوڕه‌سمێك به‌ بۆنه‌ی په‌یوه‌ست بوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ كچان و كوڕانی شۆڕشگێری كوردستان له‌ مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ زه‌ڕگوێز به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ڕێوه‌ڕسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ خوێندنی كۆپه‌له‌ شێعرێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه‌ شكێندرا. پاشان هاوڕێ “كاوه‌ گوڵمحه‌ممه‌دی” به‌رپرسی فێرگه‌ی سیاسی و نیزامی كۆمه‌ڵه‌ هاتوو و وتارێكی به‌م بۆنه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد. هاوڕێ كاوه‌ له‌ قسه‌كانیدا وێڕای پیرۆزبایی كردن له‌ هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌، باسی له‌ ئه‌ركی گرنگی ئه‌وان له‌ گۆڕانكاریه‌كانی سیاسی له‌ ئێران و كوردستان كرد. دواتر هاوڕێی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ “سه‌نا ئه‌مجه‌دی” به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ لایه‌ن هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ هات و وتارێكی كه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ ئاماده‌ كردبوو خوێنده‌وه‌ و پێ داگری خۆیان له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ شۆڕشگێرانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ دووپات كرده‌وه‌. ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنی سروودی شۆڕشگێرانه‌ له لایه‌ن هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ناوی شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێ هات.