ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له شۆفێر ئۆتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی شاره‌داری ورمێ، له‌ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی هێڵی هه‌ژاری و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون. شۆفێرانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیار به‌ستنی قه‌راردادی نوێ به له‌به‌رچاوگرتنی مافی مه‌ره‌خسی و ئیزافه‌كاری بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی ڕوون نه‌بوونی ساعه‌تی كارییان مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت و حه‌قده‌سته‌كانیان جوابده‌ره‌وی گرانی و هه‌ڵاوسانی ئه‌مڕۆی ئێران نییه.