خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی ئێران بۆ جارێكی دیكه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان له چه‌ند شاری ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی له كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشیكراوان له شاره‌كانی ئه‌هواز، ڕه‌شت، كرماشان، شوشته‌ر، ئه‌راك، ساری، دوڕوود و شوش له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه خانه‌نشیكراوانی شاره‌كانی ئێران له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به به‌رده‌وامی له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی ئاستی حقووقه‌كانیان كۆ بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه نه‌گیراوته به‌ر.