كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری شووش، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، له‌به‌رده‌م بینای شاره‌داری ئه‌و شاره، كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌رجار به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن و هێشتا حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی له قه‌راردادییه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون.