کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی موعەلیمێکی خوراسانی بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە “ئەسکەندەر لوتفی”

مانگرتنی موعەلیمێکی خوراسانی بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە ئەسکەندەر

“محەممەد ڕەمەزان‌زادە” بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سنفیی فەرهەنگیانی خوراسانی باکوور، بەمەبەستی پشتیوانی لە موعەلیمانی زیندانی کراو و بەتایبەتی لە  “ئەسکەندەر لوتفی” مانگرتن لە خواردنی تەڕی ڕاگەیاندووه‌.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، “ئەسکەندەر لوتفی” ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سنفیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، لەبەرانبەر بەردەوامیی دەسبەسەركرانی نایاسایی و گوشار خستنه‌سه‌ری بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ، دەستی داوه‌ته‌ مانگرتنی وشک و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵە، هاوکاران و کۆمەڵگەی مەدەنی لێ کەوتووەتەوە.