کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داڕمانی ئابووری و گه‌یشتنی نرخی دۆلار به‌ ٣٣ هه‌زار تمه‌ن

داڕمانی ئابووری و گه‌یشتنی نرخی دۆلار به‌ ٣٣ هه‌زار تمه‌ن

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئامریكا سنووری ٣٣ هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند و به‌ وته‌ی كارناسانی بورای ئابووری: ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاومان تا داڕمانی ئابووری ئێران ماوه‌.

به‌ پێی  ڕاپۆرتی كارناسانی ئابووری، به‌رنامه‌ی ئابووری “ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی” چینی كرێكاری هه‌ژارتر كردووه‌ و سفره‌ی ژیانی خه‌ڵكی له‌ هه‌موو كات به‌تاڵتر كردووه‌.‌ قه‌یرانه‌كانی هه‌ڵاوسان و نه‌خدینه‌یی، هه‌ژاری و هه‌ڵاواردن، قه‌رزداری ده‌وڵه‌ت و ئه‌بوونی ئه‌منییه‌ت به‌رۆكی به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گرتووه‌ و هیچ داهاتوویه‌كی ڕوونی بۆ وه‌دیناكرێت.