ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شێركه‌تی “ئه‌بنیه فه‌ننی تراوێرس” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر زیاد نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌نگپێدراوی شۆرای باڵای كار حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه ده‌بێ به‌ڕێژه‌ی ٥٧ له‌سه‌د له ئه‌مساڵدا زیاد بكرێت به‌ڵام حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته له مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵانی ئه‌مساڵ له چاو مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی پار كه‌متر بووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه زۆربه‌ی كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٧ هه‌زار كه‌س ده‌بێت، به شێوه‌ی گرێبه‌ستی له‌و شێركه‌ته‌دا خه‌ریكی كارن و هیچ جۆره ئه‌منییه‌تێكی پیشه‌ییان نییه.