ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئاڵۆمینیۆمی پارس له شاری ساوه ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی كاتی كاركردنیان له‌و كارخانه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كاتی كاركردنی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له ٦ كاتژمێره‌وه بۆ ٨ كاتژمێر زیاد كراوه و به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته له‌دوای خانه‌شینبوونی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر كرێكارێك كه تازه دێته ئه‌و كارخانه‌یه، واژۆی ٨ كاتژمێر كار له ڕۆژێكدا ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی یاسای كاره. جێگای ئاماژه‌یه به‌هۆی سه‌ختی كار له‌و كارخانه‌یه‌دا به بڕیاری ئیداره‌ی كار كاتژمێره‌كانی كاركردن له ڕۆژێكدا بۆ ٦ سه‌عات دیاری كراوه.