کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داگیركردنی زه‌وی هاووڵاتییانی ئاوایی “دێ شه‌مس” له‌ شاری شنۆ

داگیركردنی زه‌وی هاووڵاتییانی ئاوایی دێ شه‌مس له‌ شاری شنۆ 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ڕژیم هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر گوندی “دێ شه‌مس” له‌ ناوچه‌ی شنۆ و به‌ بیانووی درووستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی زه‌وی دانیشتووانی ئه‌و گونده‌یان داگیر كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، ئه‌م داگیركارییه‌ ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ئه‌و گونده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ردا هێزه‌كانی سوپای پاسدارانیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ویان كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێتو ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن یان سكاڵا تۆمار بكه‌ن سه‌رجه‌م دانیشتووانی ئه‌و گونده‌ زیندانی ده‌كرێن.