ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی خووزستان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و ئۆستانه به‌تایبه‌ت “ئابادان” درێژه‌ی هه‌بووه و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران له‌وانه: “شیراز“، “یه‌زد“، “بێهبه‌هان” و “بووشێهر“ په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوون و به وتنه‌وه‌ی دروشمی دژ به به‌رپرسانی باڵای ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشاندا.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه، دروشمیان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی “ئابادان” ده‌وته‌وه، هه‌روه‌ها ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی دروشمی دژ به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، خوازیاری پشتیوانی گه‌ڵانی ئێران له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی خووزستان بوون. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی خووزستان، به گازی فرمێسك‌ڕێژ و چه‌كی ساچمه‌یی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران به‌ڵام خه‌ڵك به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هێڵی ئینترنتی له ئۆستانی خووزستان داخستووه و له هه‌ندیك شوێن به‌رته‌سكی كردووه‌ته‌وه.