کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

بەردەوامی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد 1

هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی قزڵقۆپی سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی “شلێر ئەحمەدی” کچی مستەفا، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، کە لە ساڵی پارەوە دەستبەسەر و لە زیندانی ناوەندی ورمێ بەندکراوە، هێشتا دۆسیەکەی لە لایەن دادگای ئەو شارەوە یەکلایی نەکراوەتەوە و چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “شلێر ئەحمەدی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە بێ حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ورمێ کراوە.  جێگای ئاماژەیە هەتا ئێستا سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دەستبەسەر كردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.