ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، پیاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری “بووفالوو” كه ڕه‌شپێسته‌كانی تێدا نیشته‌جێن، به چه‌كی ئۆتۆمات هێرشی كرده سه‌ر سووپرماركێتێك و ١٠ كه‌سی كوشت.
به وته‌ی پۆلیسی شاری “بووفالوو” هێرشبه‌ره‌كه چه‌كی ئۆتۆمات و زرێی له‌به‌ردا بووه و پاش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. به وته‌ی پۆلیس ئه‌و تاوانباره سه‌دان كیلۆمتر له‌و شاره‌وه دووره و له یه‌كێك له شاره‌كانی ئه‌یاله‌تی “نیۆیۆركه‌وه” خۆی گه‌یاندووه‌ته “بووفالوو“ بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات. فه‌رمانده‌ی باڵای پۆلیسی شاری بووفالاوو ڕایگه‌یاند: هێرشبه‌ره‌كه به فكرییهتی “ڕاسیسم” و “ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستییه‌وه ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه.