کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەردەوامی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی ورمێ

بەردەوامی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی ورمێ

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، تیمەکانی مانگی سووری تورکیە بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی دیکەی شاری ورمێ بە ناوەکانیئەسعەد سیدانی فەردوبهلوول سیدانی فەردچوونەتە ناوچە شاخاویەکان و هەتا درەنگانی ئێوارە لە گەڕان و پشکنینەکانیان بەردەوام بوون.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەم گەڕان و پشکنینە لە حاڵێکدایه‌ کە لە ڕۆژی شەممە ١٧ی مانگی گوڵان، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندیباوانی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە ناویبارزان میهەنی١٨ ساڵ تەمەن و کوڕی شەوکەت، لە دوای ١١٤ ڕۆژ لە دیار نەمانیان لە گوندیگوڵشەملە خاکی تورکیە لە ژێر بەفر و سەهۆڵەدا دۆزرایەوە.