کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەردەوامی مانگرتنی “سوعدا خەدیرزادە” لە زیندانی ناوەندی ورمێ

بەردەوامی مانگرتنی سوعدا خەدیرزادە لە زیندانی ناوەندی ورمێ 1

سوعدا خەدیرزادە” بەندکراوی سیاسی کە لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە، لە کاتێکدا پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی تێپەڕاند کە بەرپرسانی ئەو زیندانە چوونەتە لای و پێیان ڕاگەیاندووە کە ئێمە لەم دۆسیەیەدا هیچ دەسەڵاتێکمان نییە و ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار ڕێگرە لە ئازاد کردنت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو زیندانیە سیاسیە لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیدا جەختی کردووەتەوە کە هەتا کاتی جێبەجێکرانی سەرجەم داواکارییەکانی درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات تەنانەت ئەگەر تەندروستی خۆی و کۆرپەکەی بکەوێتە مەترسییەوە. جێگای ئاماژەیە سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە دووگیانە، لە ڕۆژی سێشەممە ٦ی مانگی گوڵان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ٧ مانگ زیندانی کران و ناڕوونی چارەنووسی، مانی لە خواردن گرتووە.