پاش خۆكوژی كرێكارێكی ٢٥ ساڵه‌ی شیركه‌تی “بی.جی.پی” هیندووستان دوای ئه‌وه‌ی كه‌ڵكی له ژه‌هری دووركردنه‌وه‌ی ئافه‌ت وه‌رگرت و له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شاری “خه‌مام” گیانی له ده‌ستدا، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه به هه‌زاران كرێكار له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكاره‌ی شیركه‌تی “بی.جی.پی” كاتێك له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكی دا بووه گیانی له ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ گوازرایه‌وه بۆ شاری “خه‌مام” كه تۆڕه‌یی كرێكارانی ئه‌و ئه‌یاله‌ته و چه‌ند ئهیالهتیكی دیكه‌ی لێكهوتهوه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ناوبراو پاش ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران ده‌ستیپێكردووه به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی پۆلیس گیانی له‌ده‌ست داوه.