ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری و خانه‌نشینكراوانی شاره جۆراوجۆره‌كانی توركیا، به كۆبوونه‌وه له شه‌ێنی زیافه‌تی “ئه‌ردۆغان” به بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه واته گۆڕی “كه‌مال ئاتاتورك” له ئانكارا، ڕێپێو‌انێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژی هه‌ڵاواردن، گرانی و هه‌ڵاوسان ده‌ربڕی و هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانیان بۆ سه‌ركوت كردنی ئازادی به توندی مه‌حكووم كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ماهی نوور شه‌هباز” ڕێبه‌ری ئیتحادییه‌ی خانه‌نشینكراوانی توركیا له وتارێكدا ڕایگه‌یاند: ئێمه خوازیاری به‌رابه‌ری، ئازادی، دیمۆكراسی و ده‌سه‌ڵاتی یاساین. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی سیاسه‌تمه‌داره‌كان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێی كردنی داخوازییه‌كانی كرێكاران هه‌ڵنه‌گرتووه و ژیانی خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژار ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ سه‌ختتر بووه. ئه‌مڕۆ ئێمه له “ئانكارا” كۆبووینه‌ته‌وه تا ده‌نگمان به ته‌واوی خه‌ڵك بگه‌ینین بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو زۆڵم و زۆره بێده‌نگ نه‌بن.