کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ 1

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی بە ناوی “شلێر ئەحمەدی” خەڵکی گوندی ” قزڵقۆپی” سەر به شاری مەهاباد، لە گرتووخانه‌یئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.

“شلێر ئه‌حمه‌دی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەركردنی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک له‌به‌رده‌ستا نییه‌.