ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئامریكای لاتین ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست شه‌ڕ و هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به كوشتنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بوون.
له وڵاتانی “ئارژانتین”، “مكزیك” و “ونزۆئێلا” ده‌یان هه‌زار كه‌س له خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی حیزبه سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی چه‌پ و سۆسیالیست، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشتیوانی خۆیان له ئاشتی و ئارامی ده‌ربڕی و خوازیاری كوتایی هێنان به شه‌ڕ له ئۆكراینا بوون. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و به‌نێر، ڕایانگه‌یاند كه شه‌ڕ ته‌نیا له ئۆكراین نییه به‌ڵكوو له فه‌له‌ستین، كوردستان، سووریه و له وڵاتی شیلی دژی “ماپووچه”كان و خه‌ڵكی خۆجێیی درێژه‌ی هه‌یه و هۆكاری سه‌ره‌كیشی ته‌نیا سه‌رمایه‌دارییه.