له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “امین ئێرانی زاده” خه‌ڵكی گوندی “قاسملوو” و “شێرزاد شه‌وقی” خه‌ڵكی گوندی “مام ئێبراهیم“ی سه‌ر به شاری ورمێ له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ڕژیم له شاری ورمێ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی به تۆمه‌تی “ئیقدام دژی ئه‌منییه‌تی میللی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سه‌ر جه‌م به پێنج ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه.