کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

هەوڵی تیرۆر و تەقینەوە لە بەردەم بارەگا حیزبیەکان لە بەغدا

بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک بارەگای هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتیی “خەمیس جەنجەر” لە ناوچەی یارمووک و بارەگای تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی “محەمەد حەلبووسی” لە ناوچەی ئەعزەمییەی باکووری بەغدا کردە ئامانج و هاوکات تەقەیش لە کاروانی بەرپرسێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەو شارەدا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدا ڕایانگەیاندووە، کە تەقینەوەکان لەڕێگەی مینی چێندراوەوە بوون و زیانی ماددیی بە بارەگای هەردوو حیزبە سونییەکە گەییشتووە، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە هاوکات ئەو بەرپرسەی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش لە دوای بەرپرەچدانەوەی هەوڵی تیرۆرەکە لە بۆسەی ئەو چەکدارانە بەبێ زیانی گیانی دەربازیان بووە.

شایانی باسە لە دوای تەقینەوەکان هێزە ئەمنییەکان دەروازەکانی ناوچەی عەدەمیە-یان داخستووە و هێزێکی ئەمنیی زۆریش لە ناوچەکە بڵاوەی پێکراوە. ئەم ئاڵۆزیانە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە شەوی ڕابردوو چەند مووشەکێکی کاتیۆشا بەمەستی پێکانی سەفارەتی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا تەقێنراوە و بەو هۆیەوە ژن و منداڵێک برینداربوونە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

-

گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێكی ئێرانی له‌ توركیا

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی خوێندكاری و مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێستی له‌ نێو به‌ندكراوانی زیندانی كه‌ره‌ج

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ڕوودبار

-