ڕێكخراوی ڕۆژنامه‌نووسان و ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌فغانستان، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “فه‌یزۆڵڵا جه‌لال” مامۆستای زانكۆی شاری كابۆڵ له لایه‌ن چه‌كدرانی تاڵیبانیان به‌توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادكرانی ئه‌و مامۆستایه بوون.
له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستان له شاری كابۆڵ له ناڕه‌زایه‌یتی به‌و ده‌ستبه‌سه‌ركرانه خۆپیشاندانێكیان له شاری كابۆڵ به‌ڕی برد و خوازیاری ئازاد كرانی ئه‌و مامۆستایه بوون. ژنانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ده‌نگی مامۆستا جه‌لال،ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه” و “قسه كردن تاوان نییه” له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ڕێپه‌یوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد. شایانی باسه ئه‌و مامۆستای زانكۆیه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌ی له شێوازی به‌ڕێوبه‌ری چه‌كدارانی تاڵیبان له‌و وڵاته‌دا گرتووه و هه‌ر به‌و هۆكاره‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.