کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دژ به‌ كۆماری ئیسلامی

تصویب قطعنامه محکومیت نقض حقوق بشر در ایران در سازمان ملل

كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌ وه‌رگرتنی ٧٨ ده‌نگی ئه‌رێنی، ٣١ ده‌نگی نه‌رێنی و ٦٩ ده‌نگی بێلایه‌ن، بڕیارنامه‌یه‌كی نوێی دژی پێشێل كردنی سیستماتیكی مافی مرۆڤ له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمیته‌ی سێهه‌می كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشتر و له‌ ڕێكه‌وتی ٢ب٦ی مانگی نوامبری ئه‌مساڵ پێشنووسی ئه‌و بڕیاڕنامه‌یه‌ی په‌سه‌ند كردبوو. له‌و بڕیارنامه‌یه‌ هاتووه‌: ڕژیمی كۆمار ئیسلامی به‌ پێشێل كردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له‌ ڕێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، كۆشتنی زیندانیان له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه، زیندانی كردنی هه‌واڵنێران، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ژنان و ئێعدامی هاووڵاتییان له‌ سه‌ره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی وڵاتانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ جیهاندایه