به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌دوای دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، “جه‌لال سوورمان” دانیشتووی ئاوایی ته‌رگه‌وه‌ری سه‌ر به ورمێ، پاش دوو مانگ لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ئیتلاعاتی ئه‌م شارستانه ئازاد كرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو ڕۆژی ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له شوێنی نیشته‌جێ بوونی له شارۆچكه‌ی زانكۆ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.