هه‌زاران نه‌فه‌ر له دانیشتووانی شاری ئیستانبوولی توركیا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به دابه‌زینی به‌های لیر و خراپی باری ئابووری له‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردووغان بوون.
خۆپێشپانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم، سیاسه‌ته‌كانی حیزبی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌یان هۆكاری باروودۆخی خراپی ئابووری ئه‌و وڵاته زانی و ڕایانگه‌یاند: به هۆی بڕیاره‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تا ده‌ڕوات ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری به‌رز ده‌بێته‌وه و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ردووغان بوون. شایانی باسه كه چه‌ند حه‌وته‌یه به هۆی دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی لیر به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی، شاره‌كانی ئه‌و وڵاته بووه‌ته گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانی كرێكاران و چینی هه‌ژاری توركیا.