ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی پۆلیس ٩٠ چالاكی خوێندكاریان كه له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی خه‌ڵك دژی سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ئه‌ردۆغان به‌شدارییان كردبوو له شاری ئانكارا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چالاكه خوێندكاریانه خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا بوون و به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له خۆپێشاندانێكی مه‌زن به‌ره‌و ئانكارا به‌ڕێ كه‌وتبوون كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. جێی ئاماژه‌یه كه دابه‌زینی نرخی لیری توركی به‌رانبه‌ر به دۆلار و خراپی باری ئابووری گۆشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر چینی هه‌ژاری ئه‌و وڵاته و له یه‌ك مانگی ڕابردوودا چه‌ندین خۆپێشاندانی گه‌وره له‌و وڵاته به‌ڕێوه چووه.