ڕۆژی هه‌ینی ٨ی دێسامبر سیمینارێكی چوار كاتژمێری له‌ژێرناوی ئێران، كوردستان، كۆمه‌ڵه، هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوێسته‌كان له شاری كۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م سیمیناره له‌سه‌ر داوای حه‌وزه‌ی كۆڵنی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و له‌ژێر كاریگه‌ریی به‌ربه‌سته‌كانی په‌تای كۆرۆنادا به‌ڕێوه‌چوو. پێشكه‌شكاری باسه‌كه، هاوڕێ ئیبراهیم عه‌لیزاده، ده‌بیری ئه‌وه‌ڵی كۆمه‌ڵه بوو كه تێیدا باروودۆخی ئێران و كوردستان و وه‌زعییه‌تی بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتكارانه و پێشبینیی ڕه‌وته‌كانی ئێستای دایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. پاشان هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌یەکی سه‌باره‌ت به كێشه و ناكۆكییه‌كانی ناو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ئه‌نجامدا. له به‌شی دووهه‌می ئه‌م سیمیناره‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌شداربووان بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م باسانه ده‌ربڕی. له كۆتاییشدا هاوڕێ ئیبراهیم عه‌لیزاده وڵامی پرسیاری ئامادە بووانی دایه‌وه.
