ئمانۆئیل مه‌كرۆن ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له باره‌ی حه‌وته‌مین خولی دانوستاندنه‌كانی شاری ویه‌ن و هاوكات له گه‌ڵ ته‌واو بوونی دوایین خولی دانوستاندنه‌كان له وڵاتی ئیمارات ڕایگه‌یاند كه دانووستاندنه‌كان ئاكامی باشی نه‌بووه و سێ ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپایی له ئه‌نجامه‌كانی زۆر بێ هیوا بوونه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆماری ئیسلامی پێشنووسێكی وه‌ك پێشنیار داوه‌ته نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تانی به‌شدار بوو له دانوستاندنه‌كانی به‌رجام و سێ ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه، بریتانیا و ئاڵمانیش به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك بێ هیوایی خۆیان له ئاست داواكاریه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و پێشنووسه‌دا ڕاگه‌یداندووه. جێگای ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و له كاتی ده‌ستپێكردنی خولی كۆتایی دانووستاندنه‌كان نڕخی دراوی ئێران به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و خه‌ڵكی ئێرانیش له ئه‌نجامی دانووستاندنه‌كان به‌ته‌واوه‌تی بێ هیوا بوونه.