کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان له‌ شاره‌كانی ئێران

تجمع اعتراضی معلمان و فرهنگیان در سراسر شهرهای ایران2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران، له‌ شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، ئیزه‌، یاسووج، بجنوورد، سه‌قز و سنه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌ڕێوه‌ چوو.

مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراو خوازیاری جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی وه‌رگرتنی حقووق، به‌ ڕێژه‌ی ٨٠ له‌ سه‌د بۆ مۆعه‌لیمانی له‌ سه‌ر كار و هاوسانكردنی حقووقی خانه‌نشین كراوان بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ مۆعه‌لیمانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری خوێندنی به‌خۆڕایی بۆ  خوێندكاران بوون و له‌ دژی به‌پاره‌ كردنی خوێندن درووشمیان وته‌وه‌.