كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی “ئاهه‌ن ئاجین”، “مۆبین”، “زۆحه‌ل” و “نۆئاوه‌ران” سه‌ر به ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی مسی سوونگوون، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كه‌یان و به‌و شێوه‌یه له مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شێركه‌ته‌كان ته‌واوی ماشینی بردن و هاوردنی كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته‌ی په‌ك خستبوو به‌ڵام كرێكارانی ئه‌و شێركه‌تانه به ماشینی شه‌خسی خۆیان چوونه‌ته شوێنی كاره‌كانیان به‌و شێوه‌یه درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان داوه. شایانی باسه شه‌وی سێشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌ڕێوبه‌ر شێركه‌ته‌كان و به‌ڕێوبه‌ری حراسه‌ت له گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكارانی ناڕازی كۆبوونه‌ته‌وه و به كرێكارانیان ڕاگه‌یاندووه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌موو داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا كاتێك گرێبه‌ستی هه‌موو كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێشتر پێیان دراوه واژۆ نه‌كرێت درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن.
