له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ئه‌ندامی شۆرای ئیسلامی شاری گیلان غه‌ربی سه‌ر به ئۆستانی كرماشان به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی خه‌ڵك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌رسه‌ركراون.
سێ ئه‌ندامی شۆرای ئیسلامی شاری گه‌یلان غه‌رب به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئابووری و وه‌رگرتنی به‌رتیل له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل بوه‌ته نه‌ریتێك له هه‌موو دام و ده‌زگا دوڵه‌تیه‌كانی ڕژیم به جۆرێك له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو شه‌ش كه‌سی دیكه له به‌پرسان و كارمه‌ندانی شاره‌وانی له‌و ئۆستانه‌دا به‌هه‌مان تۆمه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.