ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌ریم”، “محه‌ممه‌د عایه‌شی” و “ئه‌سكه‌نده‌ر” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، له لاه‌ین هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه له سنووری “وشكه‌ڵان” ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها چالاکێکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “میلاد هاتێف” کە فەرمانبەری ناوەندی مەدەنی “ئەندێشە” بووە له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم ئەو سێ كۆڵبه‌ره‌یان پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردن ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كردووه. جێی ئاماژه‌یه كه كۆڵبه‌ری پیشه‌یه‌كی سه‌خته و هاووڵاتییانی خه‌ڵكی كوردستان له ڕووی ناچاری و هه‌ژاریه‌وه ڕووی لێده‌كه‌ن به‌ڵام ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی به توندترین شێوه هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. سالانه به ده‌یان كۆڵه‌به‌ر به هۆی ڕاودوونانی هێزه‌كانی ڕژیم، ته‌قه‌ی ڕاستوخۆ، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی كوێستانه‌كان یان سه‌رمابردوویی و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن ده‌بنه قۆربانی یان بریندار ده‌بن و ماڵه‌كانیان زه‌وت ده‌كرێت.