کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ دانانی وه‌سێقه

ئازادی دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ دانانی وه‌سێقه 1

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی مانگی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “مۆحسێن سلێمانی”، و “دیار سلێمانپوور”، خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شەممە ۱۷ی مانگی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردبوو. “مۆحسێن و دیار”، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانه‌ ئەمنییەکانی شاری ورمێ، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرابوون.