به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی لێبوردوویی نێونه‌ته‌وه‌یی، له سه‌دا ٨٨ی ئێعدامه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ی جیهان ته‌نیا له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی زۆرترین ڕێژه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوانی له نێو وڵاتانی جیهان له ساڵی ٢٠٢٠دا تۆمار كردووه، هه‌روه‌ها ده‌زگای قه‌زای ڕژیم به له‌سێداره دانی ٩ ژن، ڕیزی یه‌كه‌می ڕێژه‌ی ئێعدامی ژنانی له ساڵی ٢٠٢٠، له جیهان به ده‌ست هێناوه.