ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی مینی شه‌ڕی ئێران و عێراق
به دوو هاوڵاتی خه‌ڵی شاری مێهرانی ئیلام هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئیلام كراوه.
ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێ ماوی شه‌ڕی ئێران و عێراق هه‌رچه‌ند مانگ جارێك ده‌بێت هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتیانی شاره سنووریه‌كان چوارشه‌ممه‌ش هه‌ر به‌و هۆكاره‌وه دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری مێهراندا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و مینانه بوونه قوربانی. له ماوه‌ی هه‌شت ساڵ شه‌ڕی ئێران و عێراق لانیكه‌م ٤٢ هه‌زار مه‌تری سێ جا له خاكی ئێران مین ڕێژ كراوه و هێشتا به‌ته‌واوه‌تی مینی ئه‌و ناوچانه پووچه‌ڵ نه‌كراوه‌ته‌وه.