چاودێری مافی مرۆڤی سووریه له ڕاپۆرتێكدا هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی ئیسراییل بۆ سه‌ر كۆگای چه‌ك و بنكه‌كانی هێزه‌كانی سه‌ر به سپای پاسدارانی له سووریه پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ئه‌رته‌شی ئیسراییل چه‌ندین بنكه و كۆگای سه‌ربازی هێزه‌كانی سه‌ر به سپای پاسدارانی له ئۆستانی حۆمس كردووه‌ته ئامانج و هه‌تا ئێستا له لایه‌ن میدیا فه‌رمیه‌كانی ئێران هێچ هه‌واڵێك له سه‌ر ئه‌م هێرشه به‌ڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.