کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی كاتی “فەردین مەولوودی” بە بارمتەی ٤٠٠ میلیۆنی

ئازادی كاتی فەردین مەولوودی بە بارمتەی ٤٠٠ میلیۆنی 1

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٣ی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا پاش لێپرسینەوەکان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا و لەو ماوەیەدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەی بێبەری کراوە. ئێستاش بە دانانی بارمتەی گرانی ٥٠٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی، هەتا قوناخی دادگاییکردنی ئازاد کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.شایانی باسه‌ ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێكی دژبه‌ری ڕژیم بە ٣مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کرابوو.