کرێکارانی شارەداریی شاری سەقز، ماوەی سێ مانگ ده‌بێ كه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئەمەش کێشەی بۆ بنەماڵەکانیان دروست کردووە.
كرێكارێكی ئه‌م شاره‌دارییه ڕاگەیاندووه: “بەهۆی دواکەوتنی حه‌قده‌سته‌كانیان، لە کاتی کردنەوەی مه‌دره‌سه و زانکۆکان، کێشه بۆ بنەماڵەکانیان دروست بووه. كرێكاران بە ئاماژە بە کێشەی ماڵیی ئەو ناوەندە خزمەتگوزارییە ده‌شڵێن، “کرێکاران داوا لە بەرپرسانی ئوستانی و شارستانی، بە تایبەت ئۆستاندار و نوێنەری مەجلیس دەکەن کە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، ڕێوشوێنێکی گونجاو بگرنە بەر.