کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ له‌سه‌ر گلكۆی “فائیزه‌ مه‌له‌ك نیا”

تجمع جمعی از شهروندان و فعالان حقوق زنان در روستای دولت آباد2

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك لە چالاکانی مافی ژنان لە سه‌ر گلكۆی “فایزە مەله‌ک نیا” له‌ گوندی “کورکۆڕە”ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌، کۆبوونەوی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و به‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری کۆتایی هێنان بە توندووتیژی دژ بە ژنان بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ هاتووه‌: “ئێمە ژمارەیەک لە چالاکانی مافی ژنان، وێڕای مەحکوومکردنی قەتڵە نامووسییەکان، خوازیاری گۆڕانی ئه‌و یاسا کۆنه‌په‌ره‌ستانانه‌‌ین كه‌ مافه‌كانی ژنان پێشێل ده‌كات، ژن ناموسی کەس نییە و یاساش دەبێت بۆ هەر دوو ڕەگەز یەکسان بێت. لە کۆتاییدا داوا لە هەموو چالاکانی مەدەنی، ڕێكخراوه‌ کرێکاریه‌كان، چالاکانی مافی ژنان، ناوەندە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییه‌كان، هه‌روه‌ها مرۆڤە ئازاد و به‌رابه‌ریخوازه‌كان ده‌كه‌ین کە له‌ ئاست  توندووتیژی دژ به‌ ژنان هه‌ڵوێست بگرن. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ “فایزە مەله‌ک نیا” کچێکی تەمەن بیست و دوو سال بوو کە لەلایەن باوکییەوە بە هۆی پەیوەندی سۆزداری سوتێندرا.