ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ڕووخانی دیوارێك له گه‌ڕه‌كی “مۆراد ئاباد”ی چابه‌هار، منداڵێك گیانی له ده‌ست دا و چوار منداڵی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری چابه‌هار له كاتی چاكسازی شه‌قامێكی ئه‌و شاره دیوارێكیان به نیوه‌كاری به جێی هێشتووه كه به‌سه‌ر منداڵانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ڕووخێت و یه‌كیان ده‌ست به جێ گیانی له ده‌ست ده‌دات و چواری دیكه‌شیان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیان ئه‌و ڕووداوه، چه‌ندین جار مه‌ترسی ڕۆخانی ئه‌و دیواره‌یان به شاره‌داری ڕاگه‌یاندبوو به‌ڵام به‌رپرسانی شاره‌داری و شۆرای شاری چابه‌هار هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و ئێستاش به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ڕووداوه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. شایانی باسه كه باری ته‌ندرووستی یه‌كێكی دێكه له‌و منداڵانه ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.