ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كرێكار له شاری باباحه‌یده‌ر”ی سه‌ر به ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له كاتی كاركردن دا تووشی ڕووداوی كار هاتن و گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره له كاتی كار كردن‌دا به هۆی ڕووخانی دیواری چاڵ به‌سه‌ریاندا به قۆرسی برینداربوون كه به دوای گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.